ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی زیاتر له 3.7 ملیار ساڵ به‌ر ئێستا هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر
زانایان له ئوسترالیا رایانگه‌یاند ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كۆنتره له‌وه‌ی كه بیرمان لێكردۆته‌وه و په‌رده‌یان له‌سه‌ر فۆسیلێكی نوێ هه‌ڵدا كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 3.7 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
فۆسیلهكان كه به سترۆماتۆلیت ناسراون له‌ناو به‌رده دێرینه‌كانی كه‌ناره ئاوییه‌كانی گرینله‌ند له ناو به‌فر دۆزراوته‌وه كه 220 ساڵ كۆنتره له‌وانه‌ی پێشوو.
به‌رپه‌رسی توێژینه‌وه ئالێن نوتمهن له زانكۆی وۆلۆنگۆنگ رایگه‌یاند فۆسیله دۆزراوه‌كان ده‌سه‌ڵمێنن كه ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ته‌نیا چه‌ند سه‌د ملیۆن ساڵێك پاش دروستبوونی زه‌وی دورست بووه كه خۆدی زه‌ویش نزیكه‌ی 4.5 ملیار ساڵ به‌ر له ئێستا دروستبووه.
پرۆفیسۆر مارتین جولیان ڤان كرانێندۆنك شاره‌زای جیۆلۆژی له زانكۆی نیوساوس وێلز پێی وایه ئه‌م دۆزینه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كۆنتره له‌وه‌ی كه پێشتر سه‌ڵمێنراوه.
گوتیشی ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیان له مه‌ریخ، كه زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌و شوێنه‌یه بۆ فۆرمه‌كانی ژیانی میكرۆبی له‌ناو پێكهاته‌كانی سیسته‌می خۆردا.
