کۆریای باکوور بۆ 10مین جار لەڕێگەی باڵۆنەوە زبڵ و خاشاک فڕێدەداتە کۆریای باشوور

وێنە؛ کۆریای باشوور
وێنە؛ کۆریای باشوور

دەسەڵاتدارانی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، ڕایانگەیاند، باڵۆنە نوێیەکانی زبڵیان دۆزیوەتەوە، کە کۆریای باکوور بۆ 10مین جار لە چەند مانگی ڕابردوودا هەڵیداوە.

دەسەڵاتدارانی سیئۆل داوایان لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە کرد لە کاتی دۆزینەوەی باڵۆنەکان نزیک نەبنەوە، هەروەها لە ئەگەری دۆزینەوەی باڵۆنەکان پۆلیس یان سەربازی وڵاتەکە ئاگادار بکەنەوە.

کۆریای باکوور لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە دەستیکرد بە هەڵدانی باڵۆنی پڕ زبڵ و خاشاک بەرەو کۆریای باشوور، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەوەی چالاکوانانی باشوور نامیلکەی پڕوپاگەندەیان بۆ سەر خاکی کۆریای باکوور فڕێدا.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور، پیۆنگ یانگ لە کۆتایی مانگی ئایارەوە زیاتر لە سێ هەزار باڵۆنی زبڵ و خاشاک بەرەو وڵاتەکەی هەڵداوە.