عەلی حسێن: بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانرێ پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا بکرێتەوە
عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە دوای سەردانەکەی بۆ ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: نە پارتی و نە یەکێتی بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانن پۆستی پارێزگار یەکلایی بکەنەوە.
عەلی حسێن گوتیشی: لە هەرێمی کوردستان پارت و حزبی جیا هەن و و سیاسەتی جیاوازیشمان هەیە، بەڵام لە کاتە پێویستەکان بەرژەوەندی هاووڵاتییانی کوردستان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کۆمان دەکاتەوە و هەر کاتێکیش پێویست بکات هیچ گرفتێک نییە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆ ببنەوە.
لەبارەی پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە گوتی: ئەم پرسە هەر تەنیا بە پارتی و یەکێتیی چارە نابێت، بەڵکو نە پارتی و نە یەکێتی نە هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکان بەبێ عەرەب و تورکمان ناتوانن تاکلایەنە پرسەکە یەکلا بکەنەوە.
گوتیشی: پێشتر لەگەڵ یەکێتی دانیشتین و گفتوگۆمان کرد بۆ ئەوەی پارێزگارێکی کوردی نیشتمانپەروەریی سەربەخۆ کە گوزارشت لە کوردێکی ڕەسەنی کەرکووک بکات، بکەینە پارێزگار بەڵام نەتوانرا بگەیەنە ئەنجام.
لە بارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، عەلی حسێن گوتی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی خۆی دەکات و ئێمەش وەک پارتی پابەندین بە کاتەکە و هەموو لایەنەکانی پابەندن بە ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن، هەروەها پەیامی پارتی ئەوەیە هەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوەبچێت و ڕێز لە دەنگی هاووڵاتییان بگیرێت، چونکە دەبێت هاووڵاتییانی دەنگدەر دادوەر بن بۆ بڕیاردان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان و دەبگ بەو لایەنانە بدەن کە بڕوایانوایە ئەو لایەنە.