رۆشنبیرانی به‌غدا: سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ره‌وای كورده
"لە مێژوودا كورد قوربانی زۆریان لەو پێناوە داوە"
K24 - بەغدا
رای جیاواز له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو رۆشنبیرانی عێراق به‌دی ده‌كرێت و ههریهكەیان له گۆشه‌ی جیاوازه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و پرسه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن، سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ره‌وای كورده، چونكه له مێژووشدا قوربانی زۆریان له‌و پێناوه داوه و بێ ئومێدی خۆشیان له پێدانی مافه‌كانی كورد له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی داهاتوو ناشارنه‌وه، به‌ڵام بەشێکی دیكه كاته‌كه به گونجاو نازانن و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ ئه‌و پرسه هه‌یه.