داعش 38 هه‌زار پاوه‌ند پاداشت بۆ كوشتنی راوچی كۆچبه‌ران دیاری ده‌كات
داعش 38 هه‌زار پاوه‌ند پاداشت بۆ كوشتنی راوچی كۆچبه‌ران له بولگاریا دیاری ده‌كات، كه ڤیدیۆی سووكایه‌تیكردن به‌و كۆچبه‌رانه‌ی سوریا بڵاو كردۆته‌وه كه له توركیاوه ده‌چوونه ناو سنووری بولگاریا.
دینكۆ ڤالێڤ كه ناسناوی راوچی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر دانراوه، سوپایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی پێكهێناوه كه له‌ناو سنووری بولگاریا به زرێپۆش و ئه‌سپ به‌دوای كۆچبه‌ران ده‌گه‌رێت كه پێی وایه كۆچبه‌رانی نایاسایین و به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه هه‌موویان جیهادین راده‌ستی پۆلیسیان ده‌كات.

له ڤیدیۆیه‌ك كه له ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یل بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری سوریا له‌سه‌ر زه‌وی درێژ كردووه، كه منداڵ و ژن له نێوانیاندایه.
له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌نگێك ده‌بیسترێت كه به سه‌ر كۆچبه‌رانه‌وه هاوار ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا، بولگاریا جێگه‌ی ئێوه نییه.
دینكۆ ڤالێڤ كه كاره‌كه‌ی به خزمه‌تگوزاریی گشتی بۆ بولگاریا به‌ناو ده‌كات، له ساڵی 2015، گه‌یشتنی زیاتر له 30 هه‌زار كۆچبه‌ر بۆ ناو سنووری بولگاریا تۆمار كردووه، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستگیریشی كردووه راده‌ستی پۆلیس كردووه.
له پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا زیاتر له 66 هه‌زار پاوه‌ند پێشكه‌شی كراوه، كه له داویین ڤیدیۆدا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی لوكسی مێرسێدێس بێنز سوپاسی لایه‌نگرانی ده‌كات كه به یارمه‌تی ئه‌وان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كڕیوه.
هه‌روه‌ها راوكردنی كۆچبه‌ران به ئه‌سپ و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی به چالاكییه‌كی وه‌رزشی به‌ناو كردووه، كه خۆی به وه‌رزشكار ده‌زانێت و پێی وایه به راوكردنی كۆچبه‌ران خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

گرووپه‌كانی مافی مرۆڤ كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و ره‌خنه له حكومه‌تیش ده‌گرن كه چاوپۆشی له كاره‌كانی ئه‌و كه‌سه و نه‌ژادپه‌رستانی دیكه ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ڤالێڤ و دوو كه‌س تر ده‌ستگیر كران، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا بۆیكۆ بۆریسۆڤ ستایشی كاری نه‌ژادپه‌رستان كرد بۆ یارمه‌تیدانی پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی.

