ئۆڵمپیكی 2024ـی پاریس دەستی پێكرد
ئۆڵمپیكی پاریس ده‌بێته دووه‌مین ئۆڵمپیك دوای ئۆڵمپیكی لاوانی 2018 كه مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئۆڵمپیكه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی ئۆڵمپیك ده‌بێت كه بڕیاره سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شداربوو له 85 به‌له‌می تایبه‌ت به درێژایی شه‌ش كیلۆمه‌تر به‌نێو رووباری سێن دا بڕۆن و به‌م شێوه‌یه ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵمپیكه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاریس ده‌بێته دووه‌مین شار دوای له‌نده‌ن میوانداریی سێ ئۆڵمپیك بكات كه پێشتر له ساڵانی 1900 و 1924 ئۆڵمپیك له پاریس به‌ڕێوه‌چووه، له ئۆڵمپیكی 2024یش 16 شاری جیاوازی فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ تاهینی له بۆلینیزیای فڕه‌نسی میوانداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی پاریسی 2024 ده‌كه‌ن كه پێشبینی ده‌كرێت سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی یارییه‌كانی ئۆڵمپیك له پاریس بگات به 9 ملیار یۆرۆ.
له ئۆڵمپیكی پاریس 10 هه‌زار و 714 وه‌رزشوان به‌شداری ده‌كه‌ن و ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی مێدالیاكانی 329 بۆنه‌ی 32 یاریی جیاواز ده‌كه‌ن كه چوار یاریی نوێ بۆ جاری یه‌كه‌م له ئۆڵمپیكی پاریس ركابه‌ری له‌سه‌ر ده‌كرێت كه ئه‌وانیش پێكهاتوون لە (برێكینگ دانس، پێشبڕكێی بایسكلی بچووك ناسراو به بی ئێم ئێكس و سه‌ركه‌وتنه سه‌ر به‌رزاییه‌كان و خلیسكانی سه‌ر شه‌پۆله‌كانن.
تیمی په‌نابه‌رانیش بۆ سێیه‌مین ئۆڵمپیكی له‌سه‌ریه‌ك به‌شداری یارییه‌كانی ئۆڵمپیك ده‌كه‌ن كه له ئۆڵمپیكی پاریس تیمی په‌نابه‌ران پێكهاتبوون له 37 وه‌رزشوان له 15 وڵاتی جیاوازه‌وه هاتوون و ركابه‌ری له‌سه‌ر مێدالیاكانی 12 یاریی جیاواز ده‌كه‌ن.
ئۆڵمپیكی پاریسی 2024 له رۆژی 26ـی مانگی حه‌وت ده‌ستپێده‌كات و له رۆژی 11ـی مانگی حه‌وت له یاریگه‌ی ستاد دێ فڕانس كۆتایی دێت.
