چین لە رۆژی یەكەمی ئۆڵمپیك دوو مێدالیای زێری بەدەستهێنا
لە یەکەم رۆژی رکابەرییەکانی ئۆڵمپیکی 2024 پاریس، وەرزشوانانی چینی توانیان یەکەم مێدالیای زێڕ بەدەست بهێنن.
لە رکابەری نیشانشکێنی 10 مەتری، وەرزشوانانی چینی و کۆریای باشوور، لەسەر بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕ کێبرکێی یەکتریان کرد، لە کۆتاییدا وەرزشوانی چینی توانی بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ، یەکەم مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیک بەدەست بهێنێت، وەرزشوانی کۆریای باشووریش بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ، مێدالیای زیو بەدەست بهێنیت.
لەلایەکی دیکەوە وەرزشوانی کازاخستانی توانی بە بردنەوەی بەرامبەر وەرزشوانی ئەڵمانی، مێدالیای برۆنزی پێشبڕکێی نیشانشکێنی بەدەست بهێنێت.
لە لایەكی دیكەیشەوە، لە پێشبڕکێی نمایشی خۆهەڵدانی نێو ئاو، دوو وەرزشوانی خانمی چینی (چانگ یانی و چێن یوێن) دووەم مێدالیای زێڕیان بۆ وڵاتەکەیان لە ئۆڵمپیکی 2024 پاریس بەدەستهێنا. ئەو دوو خانمە وەرزشوانە توانیان بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ئۆڵمپیک مێدالیای زێڕ ببەنەوە، هەرچەندە پێشتر لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی لە ساڵی 2022، 2023 و 2024 مێدالیای زێڕیان بەدەستهێناوە.
چین لە یەکەم رۆژی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس، بووە یەکەم وڵات مێدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت و تاوەکو ئەم ساتەش خاوەن دوو مێدالیای زێڕن.
