ماڵتا.. کۆنفرانسی 'باشترکردنی هەماهەنگی بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی گرووپەکە' بەڕێوەچوو

کۆنفرانسێک لە ژێر ناونیشانی 'باشترکردنی هەمەهەنگی بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرەنگاربونەوەی ئەو گرووپانە بەیاسایی نێودەوڵەتی'
کۆنفرانسێک لە ژێر ناونیشانی 'باشترکردنی هەمەهەنگی بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرەنگاربونەوەی ئەو گرووپانە بەیاسایی نێودەوڵەتی'

K24 – هەولێر:

لە ڤالێتای پایتەختی ماڵتا کۆنفرانسێک لە ژێر ناونیشانی 'باشترکردنی هەمەهەنگی بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرەنگاربونەوەی ئەو گرووپانە بەیاسایی نێودەوڵەتی' بەڕێوەچوو، هەر یەکە لە د. سەیوان بارزانی، باڵیۆزی عێراق لە (ڕۆما، ماڵتا، سانماریۆ)، دادوەر محەممەد مستەفا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک دادوەری دژە تیرۆری دەزگاکانی تەناهی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.

پەیمانگای نێودەوڵەتیی بۆ دادپەروەری و سەروەری یاسا بەهەمەهەنگی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق کۆنفڕانسێکی لەژێر ناونیشانی، 'باشترکردنی هەماهەنگی بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆریستانی داعش و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە بە یاسایی نێودەوڵەتی'، لەڕۆژانی 25، 26 و 27ـی ئەم مانگە لە ڤالێتای پایتەختی وڵاتی ماڵتا بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا هەر یەکە لە د. سەیوان بارزانی باڵیۆزی عێراقی فیدڕاڵ لە (ڕۆما ، ماڵتا ، سانمارینۆ)، دادوەر محەممەد مستەفا مەحموود، جێگری سەرۆکی ئەنجوموەنی باڵای دادوەریی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک دادوەری دژە تیرۆری دەزگاکانی تەناهی هەرێمی کوردستان و عێراق ئامادە بوون.

هاوکات کۆنفرانسەدا باس لە دوا پێشهاتەکانی بەند و ماددەکانی یاسایی تیرۆر و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کرا.

پەیمانگای نێودەوڵەیتی دادپەروەری و سەرەوری یاسا ئامانجی ئەم کۆنفڕانسەیان ڕاگەیاند کە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان لە گۆڕانکاری نوێدان و جیهان پێویستە بە مۆدێلێکی نوێ و مادەو بڕگەی نوێی یاسایی بەرەنگاری ئەم گرووپە تیرۆریستیانە ببێتەوە کە هەڕەشە و مەترسی ڕاستەقینەن لەسەر ئارامی جیهان.

لەلای خۆیەوە د. سەیوان بارزانی، ئاماژەی بەگرنگی کۆنفرانسەکە کرد بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی هۆشیاری دادوەرەکان و ئاگاداربوون لە بەند و مادەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرانبەر تیرۆر. هەروەها ئەو پرسەی بەئانی وەسف کرد هیوای خواست دادگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونی ئەورووپا و ئەمەریکا ببینن لەپرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانباراندا .

لەلای خۆیەوە دادوەر محەممەد مستەفا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان گوتی:  ئەزموونی هەرێمی کوردستانی لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش نموونەیەکی بەرچاوە جیهان ڕێزی لێدەگرێت.

هاوکات گوتیشی: ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی داعش و تیرۆریستانی دیکەمان کردووە و بەردەوامین، دادوەرەکانمان هاوشانی پێشمەرگە و کارمەندانی دەزگا ئەمنیەکان چاونەترسانە بڕیاری گرنگیان لەدژی تیرۆریستان داوە، بەڵام گرفتی ئێم لەدەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان بە پێگیریکردن بە مافی مرۆڤی جیهانی سزای لەسێدارەدانی وەستاندووە بۆیە ژمارەیەکی زۆری سزدراوی لەسێدارەی تیرۆر هەیە پێویستە جیهان بیروڕای لەسەر ئەم پرسە یەکلای بکاتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، ناکرێ ئەو گرووپانە بەخێو بکەن کە ئارامی جیهان، عێراق و کوردستانیان شێواندووە.

Fly Erbil Advertisment