نەجەف.. ژمارەی تاوانەکان زیادیان کردووە

له نه‌جه‌ف گه‌نجێك لەسەر کێشەی خيزانیی، باوك و خوشك و برایه‌كی خۆی كوشت، دوای ڕووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كرا، پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌فیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌كه له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بووە.
لە کارەساتێکی خوێناویدا، كه دڵی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌جه‌فی هه‌ژاند، گه‌نجێك باوك و خوشك و برایه‌كی خۆی كوشت، پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف رایده‌گه‌یه‌نێت "كێشه‌كه، بۆ ناكۆكییه‌كی خێزانی له‌سه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه، و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی پاڵنه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانی تاوانه‌كه ده‌ستی پێ كردووه".
عه‌قید موفید سالم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف، بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند "له هێڵی گه‌رمی سه‌د و چواره‌وه ئاگادار كراینه‌وه، به بوونی ڕووداوێكی كوشتن، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی باكووری پارێزگای نه‌جه‌ف ڕووی داوە. تیمێكی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگا پێك هێنرا، له ڕووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س لە خانه‌واده‌یه‌ك كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه، بكوژه‌كه‌ش كوڕی گه‌وره‌ی خانه‌واده‌كه‌یه".
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی تاوانه‌كان زیادیان كردووه، و كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به گشتیی و كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌جه‌فی هه‌بووه، هاوكات زۆرینه‌ی پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌م رووداوانه‌ش بۆ دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایەتیی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌سماء تاڵقانی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له پارێزگای نه‌جه‌ف دەڵێت: "هه‌ر تاوانێكی كوشتن كه ڕووده‌دات، پاڵنه‌رێكی ده‌روونی هه‌یه، هۆكاره‌كان زۆرن، یه‌كێكیان بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می كۆمه‌ڵگه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر تاك ده‌بێت، ئه‌مه وێڕای فاكته‌ری هه‌ژاری و بێكاری، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریش یه‌كێكی دیكه‌یه له پاڵنه‌ره‌كان بۆ ڕووداوه‌كانی كوشتن".
كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی، چووه‌ته وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیداره‌وه، كه په‌یوه‌سته به ته‌شه‌نه‌كردن و بازرگانیكردن مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیادبوونی تاوان، له‌گه‌ڵیشدا توندوتیژی خێزانی، ئه‌م دیاردانه‌ش، زه‌نگێكی مه‌ترسیدار لێ ده‌ده‌ن، و پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له هه‌یه، بۆ چاره‌كردنی هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی تاوان، كه زۆرجار قوربانییه‌كان خه‌ڵكانی بێ تاوانن.