له چاڵدێران شه‌ڕه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی چاڵدێرانی سه‌ر به پارێزگای وان شه‌ڕ و پێكدادانێك له نێوانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویدا.
میدیاكانی توركیا باس له كوژرانی سه‌ربازێكی پله‌دار و قۆروجویه‌ك (جاش) له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌كه‌ن.
له شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چاڵدێران سه‌ربازێكی پله‌دار و قۆروجویه‌ك كوژراوه و چواری دیكه‌شی بریندار بوونه.
قۆروجویه‌كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه شه‌ڕه‌كه تێیدا روویداوه و ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا به پشتگیری هه‌وایی به‌رده‌وامه و هێزی زیاتر بۆ ناوچه به‌ڕێ كردووه.
شه‌ڕی ئه‌مڕۆی چاڵدێران، یه‌كه‌م شه‌ڕی چاڵدێران له ساڵی 1514 له نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆری عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان به‌بیری مرۆڤی كورد دێنێته‌وه كه 502 ساڵ به له ئێستا له رۆژی 23 ئابی 1514 روویدا و كوردستانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد، كه به یه‌كه‌م شه‌ڕی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت.