هێزه‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی كوبانێ
گه‌نجێكی 17 ساڵی شه‌هید بووه
K24 – هه‌ولێر
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی كوبانێ و گه‌نجێكی 17 ساڵه شه‌هید ده‌كه‌ن كه دانیشتوانانی كوبانێ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوا ده‌ستیان به چالاكی نۆبه‌تداری كردووه.
به پێی ئاماری مانگی سوری كوردستان 40 كه‌س برینداربوونه.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند هیزه‌كانی توركیا به گازی فرمێسك رێژ بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌رانی سنووری كوبانی كرد كه دوو له برینداران گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسێكی ته‌ڤده‌م له‌سه‌ر ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: هێزه‌كانی توركیا له شوێنه به‌رزه‌كان جێگیر بوونه و ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد كه گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
