رۆژێكی مێژوویی لە ئۆڵمپیكی پاریس تێپەڕی
له رۆژی حه‌وته‌می ئۆڵمپیكی پاریس، خانمه نیشانشكێنێكی سویسری مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا و ریكۆردێكی جیهانیشی شكاند، له یاریی سه‌وڵلێدانیش وه‌رزشوانه‌كانی هۆڵه‌ندا، به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا مێدالیای زێڕیان برده‌وه.
نیشانشكێنی 50 مه‌تری لەسەر ئاستی خانمان
چاوه‌كان له‌سه‌ر كیارا لیۆنی سویسری بوو كه توانی ئه‌مساڵ ببێته پاڵه‌وانی ئه‌وروپا، كیارا توانی 464.4 خاڵ كۆبكاته‌وه و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی جیهانی تۆمار كرد و مێدالیای زێڕی بۆ سویسرا به‌ده‌ستهێنا.
مادالینا ساجینی ئه‌مریكیش مێدالیای سلڤه‌ری برده‌وه كه دوای ئۆڵمپیكی 2012 یه‌كه‌مجاره ئه‌مریكا مێدالیایه‌كی نیشانشكێنی ده‌باته‌وه و چانگ چیۆنی چینیش مێدالیای برۆنزی برده‌وه.
سەوڵلێدان لە ئاستی دووانەی خانمان
ركابه‌رییه‌كانی سه‌وڵلێدان به‌رده‌وامه و لە قۆناخی كۆتایی چه‌ند ئاستێك به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر ئاستی دووانه‌ی خانمان ركابه‌رییه‌كی سه‌خت له نێوان به‌ریتانی و رۆمانییه‌كان هه‌بوو، له كۆتایی خانمه به‌ریتانییه‌كان دووه‌مین مێدالیای زێڕیان له سه‌وڵلێدان بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا و دوو خانمی رۆمانیش مێدالیای سلڤه‌ریان برده‌وه و مێدالیای برۆنزیش بووه به‌شی دوو خانمی یۆنانی.

سەوڵلێدان لە ئاستی دووانەی پیاوان
له‌سه‌ر ئاستی دووانه‌ی پیاوانی ركابه‌رییه‌كانی سه‌وڵلێدانی هه‌زار مه‌تری، یۆنانییه‌كان له پاڵاوتنه‌كان خێراترین كاتیان تۆمار كرد، ئەمەش لە كاتێكدا بوو له پێشبڕكێی سه‌ره‌كی، پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان دوو وه‌رزشوانی ئێرله‌ندی مێدالیای زێڕیان برده‌وه كه ئه‌وه دووه‌مین مێدالیای زێره ئێرله‌ندا له ئۆڵمپیكی پاریس بیباته‌وه. مێدالیای زیو بووه به‌شی ئیتاڵییه‌كان و سه‌وڵلێده‌ره یۆنانییه‌كانیش مێدالیای برۆنزیان به‌ده‌ستهێنا.
كرواتیا مێدالیای زێڕی بردەوە
له ركابه‌رییه‌كی سه‌وڵلێدانی دوو هه‌زار مه‌تری، ركابه‌رییه‌كی تووند له نێوان به‌ریتانیا و رۆمانییه‌كان هه‌بوو، له هه‌زار مه‌تری یه‌كه‌م به‌ریتانییه‌كان خێراترین بوون، بەڵام له كۆتایی دا كرواتیا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌وه دووه‌مین مێدالیای زێڕه له ئۆڵمپیكی پاریس به‌ده‌ستی بهێنن، به‌ریتانییه‌كان مێدالیای زیو و سویسرییه‌كانیش مێدالیای برۆنزیان برده‌وه.
هۆڵەندا مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا
له‌سه‌ر ئاستی دووانه‌ی خانمانی دوو هه‌زار مه‌تری سه‌وڵلێدان، هۆڵه‌ندییه‌كان به شایسته‌یی مێدالیای زێریان برده‌وه، ئەمەش كاتێك بوو كە دوو خانمه هۆڵه‌ندییه‌كه له ته‌واوی ركابه‌رییه‌كان به ماوه‌یه‌كی زۆر له پێش ركابه‌ره‌كانیان بوون و توانیشیان چواره‌مین مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیكی پاریس و سێیه‌مین مێدالیای زێڕی سه‌وڵلێدان به‌ده‌ست بهێنن، لە بەرامبەردا رۆمانیا مێدالیای زیو و ئوسترالیاش مێدالیای برۆنزی ئه‌و ئاسته‌یان برده‌وه.
