سەرکردەیەکی قەسام کوژرا

سەرچاوەیەک بۆ جەزیرە، هەیسەم بالیدی، سەرکردەیەکی قەسام، لە هێرشێکی ئیسرائیل لە نزیک تولکەرم کوژرا.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە کە ئۆتۆمبیلی ئەو سەرکردەیەی قەسام، لە نزیک گوندی زیتا لە تولکەرەم بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان پێکراوە.

شه‌وی سێشەممە 30ـی ته‌ممووزی 2024، ئیسرائیل هێرشی کرده‌ سەر گەڕەکی باشووری بەیرووت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و یەکێک لە سەرکردەکانی به‌ ناوی فواد شکور (حاجی موحسن) و ژمارەیەک هاووڵاتی کوشت و ژمارەیەکی بریندار کرد دیکە و لەگەڵ وێران بوونی باڵەخانەکەش.

لە لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل دوێنێ ڕایگەیاند: ئامانجی هێرشەکەیان لە بەیرووت کوشتنی کەسی دووەمی حزبوڵڵا بووە بە ناوی فوئاد شکور، کە ڕاوێژکاری سەربازیی حەسەن نەسروڵڵایە و بەرپرسی یەکەمی چەندان هێرش بووە بۆ سەر ئیسرائیل کە دوایینیان هێرشەکەی مەجدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلان بووە.

هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە ڕێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر کوژراوە.