حكوومه‌تی به‌غدا خاڵی گومرگی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌نێت
بووه‌ته هۆی لاوازبوونى هاتوچۆی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
K24 - زاخۆ:
دانانی خاڵی گومرگی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، بووه‌ته هۆی لاوازبوونى هاتوچۆی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان, به‌تایبه‌تی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل، چونكه بازرگانان نایانه‌وێت جارێك باج بده‌نه هه‌رێمی كوردستان و جارێكی دیكه به حكوومه‌تی عێراق.