میدیای عه‌ره‌بی: باڵی ده‌ستڕۆیشتوو به تانكه‌ر نه‌وتیان فرۆشتووه‌ته ئێران
"باڵی ده‌ستڕۆیشتوو" كۆنترۆڵی داهاتی حزب و دۆسیه‌ی نه‌وتی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئابووری و داهات و نه‌وت به‌شێكن له كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، کە له به‌یاننامه‌ی باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیدا به ئاشكرا ئاماژه به‌وه كراوه كه باڵی ده‌سترۆیشتووی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شدارن له به‌تالانبردنی سامانی گشتی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه، جگه له‌وه‌ش له هه‌ولێر شهریكهبهشن له وه‌رگرتنی شیرینی نه‌وت كه‌چی له سلێمانی رەخنە دەگرن.
به‌گشتی دیوی ئابووری له‌و كێشمه‌كێشه سیاسیه، دوو رووی هه‌یه و رووی یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به نه‌وته‌وه هه‌یه، چونكه به‌شێك له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به كه‌ركوكه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر كۆنترۆلی یه‌كێتیدان له‌لایه‌ن باڵی ده‌سترۆیشتووه وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و زۆرینەی گرێبەستەکانی گواستنەوەی نەوت و بە بازاڕکردن و کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە دەستی ئەوان دایە.
به گوێره‌ی زانیارییه رۆژنامهوانیهكانیش، کە لە زۆرینەی میدیا کوردی و عێراقی و عەرەبییەکان بڵاوبوونەوە، پێش ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی بگاته به‌غدا، باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نه‌وتی كه‌ركوكیان به ته‌نكه‌ر ره‌وانه‌ی ئێران كردوه، بۆیه ئه‌و باڵه دڵگران بوون به رێككه‌وتنی نێوان هەولێر و به‌غدا بۆ هەناردەکرندی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بەندەری جەیهان.
پێشتر میدیای عه‌ره‌بی بلاویكرده‌وه، كه برینی نه‌وتی كه‌ركوك له مانگی ئازاردا له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه له‌سه‌ر داخوازی خودی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه، به‌وه‌ش هه‌م كه‌ركوك و هه‌میش هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له داهاتی خۆیان له‌ده‌ستدا.
نه‌وتی كه‌ركووك كه ئێستا به‌شێكی له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، بێ كیشه نه‌وته‌كه ره‌وانه ده‌كرێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكور و ده‌سه‌لاتی پارێزگاوه ئیداره ده‌درێن، له‌وه‌شدا باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی ده‌سه‌لاتی ته‌واویان به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌دا هه‌یه و جێگیرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتیش ئاگاداری ئیداره‌دانی ئه‌و نه‌وته نین و بە ئاشكراش لە راگەیاندراوەکەیان ئاماژەیان بۆ کردووە.
له ساڵانی رابردووش‌دا، به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر قەڵەمڕەوەی یه‌كێتی نیشتمانیدابوون به‌تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركوك، باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێرانی ده‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وه‌كو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌لاته‌كانی خۆیی به‌كارهێنا و هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته‌ی بۆ ئێران راگرت.
جگه له نه‌وت كێشه‌ی دارایی یه‌كێتی و به‌تایبه‌تی داهات و خه‌رجیه‌كانی ئه‌و حزبه، به‌شێكن له گرفته‌كه، چونكه باڵی ده‌ستڕۆیشتوو كۆنترۆلی جومگه گرنگه داراییه‌كانی حزبه‌كه‌یان كردوه و له‌و ده‌روازه‌شه‌وه ئۆرگانه گرنگه‌كان به‌تایبه‌تی میدیای حزب كه‌وتۆته ده‌ستیان.
دارایی گشتی یەکێتی لەلایەن دلێری سەید مەجید بەڕێوەدەبرێت، کە کەسێکی نزیکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و نەوشیروان مستەفایە، سەرپەرشتی گرووپێکی فراوانی کۆمپانیاکانی سنووری قەڵەمڕەوەی یەکێتی دەکات، کۆمپانیاکان لە زۆرینەی بوارەکانی ئابووری کار دەکەن، لەوانە نەوت، جگەرە، بیناسازی، بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتی و چەندین جۆری دیکەی کار. لە میدیاکانی باشووری کوردستان بەردەوام ئەوە بلاوکراوەتەوە، کەلە ساڵانی رابردوو زۆرینەی گرێبەستەکانی دروستکردن و ئاوادانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانە و رێگاوبان و کارەکنای حکومەت بەر ئەو کۆمپانیایانە کەوتوون و داهاتەکانیان چووەتە خەزێنەی ئەو کۆمپانیا حیزبیانە.