زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی: ناوه‌ندی بڕیار شه‌رعی نییه
ناوه‌ندى بڕیار: هیچ بڕیاڕێك، چ له‌ناوخۆی حیزب یا بۆ ده‌ره‌وه‌ی حیزب، به‌بڕیاری گشتگیری یه‌كێتیی نازانرێت گه‌ربێتوو به‌ئاگاداری و په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ناوه‌نده‌ی بڕیاره‌ی یه‌كێتی نه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ناوەندی بڕیار بەسەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرھەم ساڵح لە بەیاننامەیەکی ھەزار و 161 ووشەییدا رایانگه‌یاند, ئەوان بڕیاردەری یەکێتین،دوای كەمتر لە 24 كاتژمێریش مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ھێرۆ ئیبراھیم رایانگەیاند ئەو ناوەندە ھیچ شەرعیەتێکی نییه.
بە گوێره‌ی زانیاریيەکانی کوردستان 24 کۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەوڵی نێوەندگیری و بەردەوامی گفتوگۆکانی یەکێتیدا بووە، بەڵام ھەوڵەكانی ئێران نەیانتوانیوە ڕێ لە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکانی ھەریەك لە ناوەندی بڕیار و زۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بگرن.