برایسوەیت دەیەوێت تۆڵە لە ئیسپانیۆل بکاتەوە

مارتن برایسوەیت
مارتن برایسوەیت

بەهۆی ئەوەی کارگێڕی یانەکەی مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کردووە، برایسوەیت دەیەوێت تۆڵەیان لێبکاتەوە و تەواوی یانەکە بکڕێتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، کە برایسوەیت زۆر نیگەرانبووە لەو مامەڵە خراپەی کارگێڕی یانەی ئیسپانیۆل لەگەڵیان کردووە بە کڕینەوەی یانەکە دەیەوێت تۆڵەیان لێبکاتەوە.

مارتن برایسوەیت یەکێکە لە دەوڵەمەندترین یاریزانەکانی تۆپی پێ لە جیهان و لە لیستی فۆربێس بۆ کەسایەتییە دەوڵەمەندەکانی جیهان ناوی هەیە، یاریزانە دانیمارکییەکە دوای بەجێهێشتنی ئیسپانیۆل گرێبەستی لەگەڵ گرێمیۆی بەرازیلی واژۆ کردووە.

یاریزانەکە پێشتر لەگەڵ مێسی لە یانەی بارسێلۆنا یاریی کردووە و سەرقاڵی چەند بزنسێکی جیاوازە، لە ماوەی پێبج ساڵی رابردوو سامانەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

کارە بازرگانییەکانی مارتن برایسوەیت:

  • کۆمپانیایەکی خانووبەرە لە ئەمەریکا، کە بەهاکەی 250 ملیۆن دۆلارە.
  • خاوەنی زیاتر لە 1500 شوقەیە.
  • 500 شوقەی دیکەشی لە قۆناغی دروستکردندان.
  • مارکەیەکی سەرکەوتووی جلوبەرگی هەیە بە ناوی 'Trente' لە ئەوروپا.
  • خاوەنی چێشتخانەیە لە بارسێلۆنا و فەرەنسا.

مارتن برایسوەیتی دانیمارکی پێشتر لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە روویکردبووە یانەی ئیسپانیۆل و ئێستاش گرێبەستی لەگەڵ یانەی گرێمیۆی بەرازیلی واژۆکردووە، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 3.20 ملیۆن یۆرۆیە.