زنجیرەیەك ریكۆرد لە ئۆڵمپیكی پاریس تۆمار كرا
لە 24 كاتژمێری رابردوو زنجیرەیەك ریكۆرد لە ئۆڵمپیكی پاریس تۆمار كرا، لە رۆژی هەشتەمی ئۆڵمپیك دیسان وەرزشوانانی چینی و كۆریای باشوور چەندان مێدالیای جۆراوجۆریان لە مل كرا.
سیمۆن مێدالیایه‌كی دیكه‌ی زێڕی بۆ ئه‌مریكا برده‌وه
سیمۆن بایڵزی وه‌رزشوانی ئه‌مریكی له ركابه‌رییه‌كانی نمایشی یۆرشینكۆ زۆرترین خاڵی كۆكرده‌وه و مێدالیای زێڕی برده‌وه.
بایڵز سێیه‌مین مێدالیای زێڕی له ئۆڵمپیكی پاریس به‌ده‌ستهێنا و كۆی مێدالیاكانی له مێژووی به‌شداریكردنی گه‌یاند به حه‌وت مێدالیای زێڕ.
مێدالیای زیو بووه به‌شی ریبیكا ئاندرادێی به‌رازیلی و جه‌ید كاری ئه‌مریكیش مێدالیای برۆنزی برده‌وه
كارلۆس یولۆی فلیپینی مێدالیای زێڕی برده‌وه
یولۆ له ركابه‌رییه‌كانی جمبازی ته‌خت مێدالیای به نمایشه‌كانی پازده خاڵی ته‌واوی كۆكرده‌وه و مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستهێنا كه ئه‌وه دووه‌مین مێدالیای زێڕه فلیپین له مێژووی ئۆڵمپیك به‌ده‌ستی بهێنێت. لە لایەكی دیكەیشەوە ئارتیمی وه‌رزشوانی ئیسرائیلی مێدالیای زیوی برده‌وه و جیك جارمانی به‌ریتانیش مێدالیای برۆنزی له مل كرا.
چین مینگ مێدالیای زێڕی تۆپی سه‌رمێزی برده‌وه
له یاریی كۆتایی تۆپی سه‌رمێزی خانمان، دوو خانمی چینی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه، چین مینگ به‌رامبه‌ر سۆن یهنگشای هاونیشتمانی یاریی كرد.
ركابه‌رییه‌كی تووند له نێوان هه‌ردوو تێنسزانه‌كه هه‌بوو كه یهنگشای یه‌كه‌می باشترین خانمه تێنسزانه‌كانی جیهانه و چین مینگیش له پله‌ی دووه‌مه.
له كۆتایی و دوای ركابه‌رییه‌كی سه‌خت چین مینگ به چوار سێت به‌رامبه‌ر دوو سێت مێدالیای زێڕی برده‌وه و یهنگشای هاونیشتمانیشی مێدالیای زیوی له مل كرد.
سیهیۆن مێدالیای زێڕی تیروكه‌وانی خانمانی برده‌وه
لیم سیهیۆنی كۆری له یاریی كۆتایی تیرهاوێژی ئاستی خانمان رووبه‌رووی نام شیهیۆنی هاونیشتمانی بووه‌وه، لیم سیهیۆن كه دووه‌می ریزبه‌ندی باشترین تیرهاوێژه‌كانی جیهانه توانی یارییه‌كه به شه‌ش سێت به‌رامبه‌ر سێتێك بباته‌وه و مێدالیای زێڕی به‌ده‌ستھێنا كه ئه‌مه سێیه‌مین مێدالیایه تیرهاوێژه كۆرییه‌كه له ئۆڵمپیكی پاریس به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.