ده‌میرتاش: له شه‌وی كوده‌تای توركیا شه‌ڕ و پێكدادان له ئیمرالی روویدا
هیچ هه‌واڵێك له ئۆجه‌لان نییه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لانی دیمواكرات HDP رایگه‌یاند له شه‌وی كوده‌تای سه‌ربازی له 15 ته‌موزی رابردوو هه‌لیكۆپته‌رێك له دوورگه‌ی ئیمرالی نیشته‌وه و شه‌ڕو پێكدادان روویدا.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له وته‌یه‌كدا له شاری وان رایگه‌یاند هێشتا نازانین ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی دوورگه‌ی ئیمرالی له شه‌وی كوده‌تای سه‌ربازی چی بووه.
ده‌میرتاش تیشكی خسته سه‌ر مانگرتنی كراوه كه له رۆژی پێنجی ئه‌یلول به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌ستپێده‌كات رایگه‌یاند بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ئۆجه‌لان له رۆژی پێنجی ئه‌یلول ده‌ست به مانگرتنێكی كراوه ده‌كه‌ین. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه 50 رۆژ به‌سه‌ر كوده‌تای سه‌ربازی تێپه‌ڕبووه، هیچ هه‌واڵێكمان له ئۆجه‌لان نییه. زیندووه یان مردووه نازانین.
گوتیشی زانیاریمان هه‌یه كه له دوورگه‌ی ئیمرال كۆپته‌رێك نیشته‌وه و شه‌ڕو پێكدادان روویدا، ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه نازانین. ئه‌و كودهتاچییانهی كه په‌نایان برده یۆنان، هێرشیان كردبووه سه‌ر ئیمرالی. ده‌مانه‌وێت بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی ئۆجه‌لان خێزان و پارێزه‌رانی سه‌ردانی بكه‌ن، كه رێبه‌ری گه‌لێكه، زیندانییه‌كی ئاسایی نییه كه 515 رۆژی هیچ هه‌واڵێكی نییه. داواكاریمان بۆ دانوستانی سیاسی نییه، به‌ڵكو بۆ دڵنیابوونه له سه‌لامه‌تی ئۆجه‌لان، كه ئه‌گه‌ر هه‌واڵێك له ته‌ندروستییه‌كه‌ی بزانین واز له مانگرتن دێنین.