11 سەربازی توركیا كوژران

K24 - ھەولێر

لە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان شەڕ و پێكدادان لە نێوان سووپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە بەردەوامە و بە گوێرەی زانیارییەكان لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 11 سەربازی توركیا كوژراون.

هێزەکانی سووپای تورکیا لە شاری وان لە ناوچەی بازیداخا و چیای تەندوورەکێ ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنەدا  8 سەرباز کوژران.

 لەلایەکی دیكە لە شاری مێردین لە ناوچەی کەربۆران گەریلاكانی پەکەکە هێرشیان كردەسەر بنکەیەکی سەربازی، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكان جەردەوانێک و 2 سەربازی دیكەی توركیا کوژران.