ئه‌حمه‌د تورك: وه‌ستانی شه‌ڕ و پێكدادان په‌یوه‌سته به زانینی هه‌واڵێك له ئۆجه‌لان
چاوپێكه‌وتنێكی پێنج خوله‌كی ره‌وشه‌كه ئاسایی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی مێردین ئه‌حمه‌د تورك به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی ئۆجه‌لان رایگه‌یاند وه‌ستانی شه‌ڕ و پێكدادان په‌یوه‌سته به زانینی هه‌واڵێك له ته‌ندروستی ئۆجه‌لان، كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت داوای وه‌ستانی شه‌ڕ ده‌كات، پێویسته هه‌واڵێك له ره‌وشی ئۆجه‌لان بدات.
ئه‌حمه‌د تورك له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت رایگه‌یاند ئۆجه‌لان مرۆڤێكی ئاسایی نییه و 10 ملیۆن كه‌س به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا، ئۆجه‌لان به رێبه‌ری سیاسی خۆیان زانیوه كه بۆ كوردان زانینی ره‌وشی ته‌ندروستی كه‌سایه‌تی ئۆجه‌لان گرنگ و پێویسته.
نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به‌م پرسه و شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ربڕی و گوتی بۆ راگرتنی ئه‌و شه‌ڕه هه‌وڵمان دایه‌و به‌ڵام نازانین ئۆجه‌لان زیندووه یان نا. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به راستی داوای راگرتنی شه‌ڕ ده‌كات، پێویسته هه‌واڵێك له ئۆجه‌لان هه‌بێت و پاشان رێگه بۆ گێڕانی رۆڵی سیاسه‌تی سڤیل ده‌كرێته‌وه.
هاوسه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی مێردین سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد رایگه‌یاند پرسی كورد ته‌نیا به رێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئیستا هه‌یه پرسی سه‌لامه‌تی ئۆجه‌لانه كه نازانین زیندووه و ره‌وشی ته‌ندروستی چۆنه و سه‌باره‌ت به‌م پرسه نیگه‌رانییه‌كی زۆر هه‌یه.
پێشی وایه چاوپێكه‌وتنێكی پێنج خوله‌كی ده‌توانێ ره‌وشه‌كه ئاسایی بكاته‌وه، كه خه‌ڵك نیگه‌رانی ره‌وشی ئۆجه‌لانه.