ھەڵبەستڤان و نووسەرێكی ناوچهی بادینان كۆچی دوایی كرد
خاوهنی ههڵبهست و سروودی شۆڕشگێری بوو
K24 – ههولێر:
شاعیر و نووسەر "حیكمهت مهلا یاسین" كه له ناوچهی بادینان ناسراو و به ناوبانگ بوو، دەیان سروود و ھەڵبەستی شوڕشگێریی لەسەردەمی شوڕش و شاخ و ڕاپڕیندا نوسیووه و ژمارەیەکی زۆر لە نووسینی لە بواری مێژوو و ئەدەبیاتی کوردیدا ههبووه، لە شەوی 2/3/9/2016 لە تەمەن 61 ساڵیدا ماڵئاوایی کرد.
حیکمەت مەلا یاسینی هەڵبەستڤان بە شاعیری بەرخۆدان دەناسرا و ژمارەیەک لە سرودەکانی بە دەنگی ئەردەوان زاخۆیی، کەمال ئاکرەیی، شاکر محهمهد ئەمین، وەلی دۆسکی، محهمهد تاھا، و چەند ھونەرمەندێكی دیكه گوتراون.
لە سرودە بەناوبانگەکانی: - هند نەمایە دی هێینەڤە - لەشکەری مە هاتە خارێ - ب مەترەلۆزا نەخۆڕن - ئەڤرۆکە نەورۆز هاتەڤە - دایێ ئەز پێشمەرگەمە - دادی ئەزێ دجەنگم - لێخن برا - پێشمەرگە -شەھید و.. ھتد. بجگە لە شیعر، حیکمە مەلا یاسین، نووسەری ژمارەیەک کتێبە لە وانە: - ئاکرێ دڕۆپەلێن دیروکێ دا - دیوانا خالد ئەفەندی قازی -وار و بەرخۆدان.

