په‌ناخوازان بۆ گه‌یشتن بە بریتانیا شۆڕش ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
به سه‌دان كۆچبه‌ر له كه‌مپی كالێ له باكووری فه‌ره‌نسا بۆ چوون بۆ بریتانیا به‌ره‌نگاری پۆلیسی فه‌ره‌نسا دبنه‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به قاچاغی خۆیان بگه‌یننه بریتانیا.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا به گازی فرمێسك رێژ هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی كۆچبه‌ران دا كه هه‌وڵیاندا هێرش بكه‌نه سه‌ر ترافیك لایتێك كه بارهه‌ڵگره‌كان له‌وێوه به‌ره‌و بریتانیا ده‌چن. له‌م ترافیك لایته بارهه‌ڵگره‌كان راده‌وه‌ستن، كه ده‌رفه‌تێكه بۆ كۆچبه‌ران سواری بارهه‌ڵگره‌كان ببن.
كۆچبه‌رانی كه‌مپی دارستان له كالێ روو له زیادبوونه و شه‌و رۆژ له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌ی ده‌وه‌ستن كه به‌ره‌و تونێلی نێوان فه‌ره‌نسا و بریتان ده‌ڕوات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن سواری ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ببن كه به‌ره‌و بریتانیا ده‌چن.







