ڕوونکردنەوەیەک  لە بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

چوارشەممە، 07-08-2024، لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بە داخەوە ماوەیەکە بەشێک لە  دەزگاکانی  ڕاگەیاندن و پەیجی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر، کۆمێنت و ڵایک؛ هەواڵ و زانیاری ناڕاست لەبارەی دابەشکردنی مووچە یان هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا بڵاو دەکەنەوە.

بە گوتەی لیوا توانا سدیق، بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە، چونکە بەشێکیان بە پشت بەستن بەو هەواڵە ناڕاستانە، چوونەتە بەردەم بانکەکان بۆ وەرگرتنی مووچە یان هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان.

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەرانی وەزارەتەکە دەکات، پشت بە هەواڵ و زانیارییەکانی پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ببەستن