لە ئەمەریکا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە

هێلیکۆپتەرێکی ئەپاچی AH-64 "وێنەی ئەرشیف" Globallookpress
هێلیکۆپتەرێکی ئەپاچی AH-64 "وێنەی ئەرشیف" Globallookpress

کاربەدەستانی سەربازیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە بنکەیەکی سەربازیی لە ویلایەتی ئەلابامای ئەمەریکا، ڕاهێنەرەکە مرد و ڕاهێنراویش بەسەختی بریندار بووە.

لە بەیاننامەیەکەی سوپای ئەمەریکادا هاتووە، هەلیکۆپتەرێکی جۆری AH-64 Apache لەکاتی مەشق و ڕاهێنانە ڕۆتینییەکاندا لە بنکەی سەربازی فۆرت نۆڤۆسیل کە نزیکەی 151 کیلۆمەتر لە باشووری مۆنتگمێری پایتەختی ویلایەتەکە، کەوتۆتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ڕووداوەکە بووەتە هۆی مردنی ڕاهێنەری هێلی کۆپتەرەکە، کە تەمەنی 46 ساڵە. هاوکات، فڕۆکەوانێکی ڕاهێنراو بەسەختی بریندار بووە و بە فڕۆکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ تیمارکردن.

دەسەڵاتدارانی سەربازیی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە بارودۆخی ڕووداوەکە نەخستەڕوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە.

فۆرت نۆڤۆسایل، کە پێشتر بە فۆرت ڕوکەر ناسرابوو، دامەزراوەی سەرەتایی مەشق و ڕاهێنانە بۆ فڕۆکەوانانی هێلیکۆپتەر لە سوپای ئەمەریکا.