شه‌ڕ له ناوچه‌ی چه‌ڵی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه به‌رده‌وامه
سێ سه‌رباز كوژران و 20 د‌یكه‌شی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی چه‌لێ سه‌ر به پارێزگای جوله‌مێرگ سێ رۆژه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به‌ردوامه كه میدیاكانی توركیا باس له كوژرانی سێ سه‌رباز و برینداربوونی 20 دیكه ده‌كه‌ن.
شه‌ڕه‌كه له هه‌رێمی ئه‌رتووش له ناوچه‌ی چه‌لێ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
له شه‌ڕو پێكدادانی ئه‌مرۆ كه كاتژمێر 6:45 ده‌ستیپیكرد سێ سه‌رباز كوژران و 20 دیكه برینداربوونه كه ره‌وشی ته‌ندروستی سێیانیان مه‌ترسیداره.
له لایه‌كی تره‌وه ناوه‌ندی راگه‌یاندن چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون كه ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و ته‌رمی سه‌ربازاندا گرتووه.
گوتیشی رۆژی سێ ئاب، هێزه‌كانیان له دژی سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له هه‌رێمی ئه‌رتووش ئه‌نجامدا و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین سه‌نگه‌ری سوپادا گرتووه و له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای ئه‌رتووش شه‌ڕێكی سه‌خت به‌رده‌وامه.