حوسێن ئەحمەد: بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە

K24 – هەولێر:
شرۆڤەکارێکی ئابووری، دەڵێت: بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان لە دەڤەرەکان زیاد دەکات و هاوکات دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانەی هاووڵاتیی بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
حوسێن ئەحمەد موستەفا، شرۆڤەکاری ئابووری، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆمەڵێکی کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ خەڵکی سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان، هەروەها بڕیارەکان لە ڕووی کارگێڕییەوە توانستی کارگێڕی زیاد دەکات.
ئەو شرۆڤەکارە ئابوورییە، دەڵێت: بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان لە دەڤەرەکان زیاد دەکات و دەبێتە هۆی زیادبوونی متمانەی هاووڵاتیی بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
ئاماژەی بەوە کرد: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە گوێی لە خواست و داواکارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین گرت، سەرجەمیانی جێبەجێ کرد.
دوای ئەوەی ڕۆژی 30ی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانێكی گرنگی بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كرد، لەو سەردانەدا وێڕای دانانی بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجە، لەنزیكەوە دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەکە کرد. جیا لەوانەش، چەندین دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆیەكی رووبەڕوو و ڕاشكاوی لەگەڵ بەشێك لە دانیشتووانی ناوچە جیاجیاكانی هەردوو پارێزگا و یەكە كارگێڕییەكاندا ساز دا.
لەو دیدار و كۆبوونەوانەدا، بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاكان و هاووڵاتیان، باسیان لە كێشە و كەم وكوڕی و گرفتەكانی ناوچەكانیان كرد و چەند داواكاری و پێشنیازیان پێشكەش بە سەرۆكی حکومەت كرد.
سەرۆكی حکوومەت بە وردی گوێی بۆ داوكارییەكانیان گرت و بەڵێنیشی دا كە ئەوەی لە توانای حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ئەو دوو پارێزگایە و قەزا و ناحیە و گوندەكانی، جێبەجێی دەكات.
لەم بارەیەوە سەرۆکی حکوومەت چەندین بڕیاری گرنگی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان دا