زۆربەی پەناخوازانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ئەوروپا چاوپێكەوتنی یەكەمیان لەگەڵ نەكراوە
دۆخی پەناخوازانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ئەوروپا باش نییە
K24 – ھەولێر
ژمارەیەكی زۆر لە پەناخوازانی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ئەوروپا دۆسیەكانیان بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، ژمارەیەكییان تا ئێستا چاوپێكەوتنی یەكەمیشیان لەگەڵ نەكراوە، ھاوكات ئەو پەناخوازانە دەبێ بیسەلمێنن كە لە ئێران و باشووری كوردستان ژیان و گوزەرانیان لەمەترسی دایە و لە ئەوروپا گرفتی زۆر بۆ ئەو پەنابەرانە دروست دەكرێت.