سێنتکۆم: فڕۆکەی ئێف-22 گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکی کورت‌دا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەی ئێف-22 گەیشتوونەتە ناوچەکە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری گرژی ناوچەکە.
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەترسی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان دەبێتەوە، ئەوەش دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران و کوژرانی ڕێبەری حزبوڵای لوبنان، فواد شوکر، لە هێرشێکی ئیسرائیل چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گەڕەکێکی باشووری بەیروت.
ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییەکان باس له‌وه ده‌كه‌ن، (A-22 Raptor) پێشكه‌وتووترینه و خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌ر جۆره ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ر چركه‌ساتێكدا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، (A-22 Raptor) ئه‌و فرۆكه‌یه بووه كه پێشتر باڵۆنی هه‌واڵی چینی به‌وپه‌ڕی ئاستبه‌رزی و پیشه‌ییانه خستووه‌ته خواره‌وه و له جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیشدا هاوكێشه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ی گۆڕی.
فرۆكه‌ی جۆری ئه‌ی-22 ڕاپتۆر كه به "موعجیزه‌ی ئه‌ندازیاری" ناو ده‌برێت، پێشكه‌وتووترین پیشه‌سازی نوێی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه و به سیمبۆڵی هێز و كۆنترۆڵی ڕه‌های ئاسمانی ناو ده‌برێت.
ئه‌م جۆره فرۆكه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له 29ـی ئه‌یلوولی 1990 وه‌ك به‌شێك له كێبه‌ركێی نێوان فرۆكه جه‌نگییه پێشكه‌وتووه‌كان، تاقی كرایه‌وه و به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا سووڕایه‌وه. فرۆكه‌ی ناوبراو له 3ـی شوباتی 2023ـدا باڵۆنی هه‌واڵگری چینی له كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا خسته خواره‌وه.
هەروەها چوارشەممەی ڕابردوو 31ـی تەمموزی 2024،بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس، لە تاران کوژراوە، ئەمەش ترسی فراوانبوونی ململانێکانی ئەو ناوچەیەی زیاتر کرد، کە لە ئێستەوە پڕ لە کێشە و گرفت، بەهۆی شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە و هەروەها توندبوونەوەی توندوتیژییەکەی زیاتر کرد لە ململانێی لوبنان.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 30ـی تەممووز، کوژرانی فوئاد شوکر، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
کوژرانی ئەو دووانە، (هەنییە و شکور) ترسێکی گەورەی لە هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی خستووتەوە.