سعوودیە ئێران بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار دهكات
ئێران: بۆ لێكۆڵینهوه له رووداوهكهی حهجی ساڵی رابردوو پهنا دهبهینه بهر پارێزەرانی نێودەوڵەتی
K24 - ههولێر:
عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، رۆژی هەینی لە ژاپۆن جارێکی دیکەی ئێرانی بە دەستتێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار کرد و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێ ئەم لێدوانانە زۆر کۆنن.
دوو وڵات لە ئەمەبەر و ئەوبەری کەنداو، کەنداوێک کە دانیشتوانی ئەوبەر پێدەڵێن "کەنداوی عەرەبی" و لەمبەرەش دەڵێن ئەمە "خەلیجی هەمیشە فارسە". دوو وڵاتی بەهێزی ئەمبەر وئەو بەری ئەم ئاوە، رۆژبەڕۆژ توندتر دژایەتیی یەکتر دەکەن.
ئێران دەڵێ سعوودییە سەرچاوەی وەهابییەت و تیرۆریزمی ئسیلامییە و سعوودییەش ئێران بە نانەوەی ئاژاوە و سەرچاوەی تیرۆرزیم دەزانێت.
عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیە رۆژی هەینی لە ژاپۆن گوتی: "ئێمە گۆڕانکارییەك لە سیاسهتەکانی ئێراندا نابینین" و داوای کرد ئێران بۆ نێو کۆمەڵگەی جیهانی بگەڕێتەوە و واز لەو سیاسەتانەی بیێنێت کە لە ساڵی 1979وە دەستی پێکردووە.
دوابەدوای لێدوانی عادل جوبەیر، بههرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تۆمەتە بێبنەماکانی بەرپرسانی سعوودیە، بەتایبەت عادل جوبەیردژ بە هەوڵی بنیاتنەرانە و ئەرێنیی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
وەزیری دەرەوەی سعوودیا لە ئەمریکاوە تا ژاپۆن لەهەوڵی دیپلۆماسیدا دژی ئێران دەدوێت و ئێرانیش زیاتر دژایەتیی ئەم وڵاتە دەکات.
رۆژێک دوای ئەم لێدوانەی عادل جوبەیر، کازم غەریب ئابادی، جێگری بەشی مافی مرۆڤی دەستەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی بۆ دۆسیەی کوژراوانی رووداوی مەراسیمی حەجی ساڵی رابردوو لە سعوودیه، پەنا دەباتە بەر پارێزەرانی نێودەوڵەتی.