سێنتکۆم: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و مووشەکهاوێژێکی حوسییەکانمان لەناو برد
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" ڕایگەیاند، هێزەکانیان بەلەمێکی هەڵگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەکۆیەکی مووشەکهاوێژیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکانیان لەناو بردووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی"X" ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (USCENTCOM) توانیوویانە سەکۆیەکی مووشەکهاوێژ و بەلەمێکی هەڵگری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان حووسییەکان تێک بشکێنن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکاش دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان لە ئاسمانی دەریای سوور، تێک شکاندووە.
ڕاشیگەیاند، ئەم چەکانە هەڕەشەیەکی گەورەن و بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە، بوونی ئەم ڕەفتارە بێباکانە و مەترسیدارەی حووسییەکان، هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکە.
دوێنێ هەینی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە فڕۆکەی ئێف-22 گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کەمکردنەوەی گرژی ناوچەکە.
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەترسی فراوانبوونی بازنەی ململانێکان دەبێتەوە، ئەوەش دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران و کوژرانی ڕێبەری حزبوڵای لوبنان، فواد شکور، لە هێرشێکی ئیسرائیل چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گەڕەکێکی باشووری بەیروت.
ڕاپۆرته ئه‌مه‌ریكییەکان باس له‌وه ده‌كه‌ن، فڕۆکەی (A-22 Raptor) پێشكه‌وتووترینه و خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌ر جۆره ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ر چركه‌ساتێكدا.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، (A-22 Raptor) ئه‌و فڕۆكه‌یه بووه كه پێشتر باڵۆنی هه‌واڵیی چینی به‌وپه‌ڕی ئاستبه‌رزی و پیشه‌ییانه خستووه‌ته خواره‌وه و له جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیشدا هاوكێشه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ی گۆڕی.
فرۆكه‌ی جۆری ئه‌ی-22 ڕاپتۆر كه به "موعجیزه‌ی ئه‌ندازیاری" ناو ده‌برێت، پێشكه‌وتووترین پیشه‌سازی نوێی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه و به سیمبۆڵی هێز و كۆنترۆڵی ڕه‌های ئاسمانی ناو ده‌برێت.
ئه‌م جۆره فرۆكه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار له 29ـی ئه‌یلوولی 1990 وه‌ك به‌شێك له كێبه‌ركێی نێوان فڕۆكه جه‌نگییه پێشكه‌وتووه‌كان، تاقی كرایه‌وه و به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا سووڕایه‌وه. فڕۆكه‌ی ناوبراو له 3ـی شوباتی 2023ـدا باڵۆنێکی هه‌واڵگریی چینی له كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا خسته خواره‌وه.