سامسونگ گالاكسی نۆت 7 له 10 وڵات دهكشێنێتەوە
كۆمپانیاى سامسونگ: داوای لێبوردن له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئه‌و جۆره مۆبایله‌یان كڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی بازرگانی مۆبایلی سامسونگ، رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان بەهۆی بوونی كێشه له پاترییه‌كانی مۆبایلی گالاکسی نۆت 7، بڕیاریدا مۆبایله‌كانی لەو جۆرە لە 10 وڵاتی جیهان بكشێنێتەوە، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ناوی ئه‌و وڵاتانه نەکرد.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، به گاڵته‌وه وێنه‌ی ئه‌و جۆره مۆبایله نوێیه‌ی سامسونگیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌كاتی بارگاویكردنیدا، ئاگركوژێنه‌وه‌یان له ته‌نیشتییه‌وه داناوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گڕگرتن و ته‌قینه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنی كۆمپانیاكه، ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌ران بۆ ئێمه زۆر گرنگه، بۆیه بریارمانداوه ئه‌و به‌كاربه‌رانه‌ی كه مۆبایلی گالاكسی نۆت 7یان كریوه، لێیان وه‌ربگرینه‌وه و مۆبایلی نوێیان بده‌ینێ".
به‌گوێره‌ی داتاكانی كۆمپانیای سامسونگ، تا ئێستا نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار مۆبایلی له‌وجۆره فرۆشراون، كۆمپانیاكه نه‌ك ته‌نها ئه‌و مۆبایلانه ده‌گۆرێت كه تێكچوون به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش كه باركراون و له رێدان یان نه‌فرۆشراون، ده‌گۆڕێته‌وه.
كوهـ دونگ جی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنی كۆمپانیاكه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌دا ده‌ڵێت: "له قووڵای دڵمه‌وه داوای لێبوردن له‌وانه ده‌كه‌م له‌وجۆره مۆبایله‌یان كڕیوه".
كیشه‌ی سه‌ره‌كی گالاكسی نۆت 7، بریتیه له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه و سووتانی پاترییه‌كه‌یه‌تی له‌كاتی بارگاویكردندا، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌یه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندنی كوالیتیدا ده‌كاته‌وه، به‌های ئه‌و جۆره مۆبایله به گوێره‌ی كۆمپانیا 886 دۆلاره.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
