فازڵ ئه‌بوڕه‌غیف: نه‌وه‌یه‌كی داعش پێ گه‌یشتووه و ده‌یه‌وێت وه‌كوو خانه‌یه‌كی گه‌نج خۆی له گۆڕه‌پانه‌كاندا نیشان بدات
شاره‌زایه‌كی ئه‌منی ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌كدارانی داعش له حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بوونی هه‌یه و چالاكی ده‌كات؛ ده‌شڵێت، داعش له سنووره‌كانی نێوان عێراق – توركیا و عێراق – سووریا چالاكه، به‌ڵام له سووریا زیاتره.
ڕۆژی شه‌ممه، 10ـی ئابی 2024، فازڵ ئه‌بوڕه‌غیف، شاره‌زای ئه‌منی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، داعش مه‌ترسی دروست ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌كوو پێشوو ناگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانه‌كان و ئه‌و توانایه‌ی سه‌ره‌تاكانی نه‌ماوه.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌منییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێشتا داعش به شێوازی جیا جیا ده‌توانێت ده‌ربكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه نه‌وه‌یه‌كی داعش پێ گه‌یشتووه و وه‌كوو خانه‌یه‌كی گه‌نج ده‌یه‌وێت خۆی له گۆڕه‌پانه‌كاندا نیشان بدات.
فازڵ ئه‌بوڕه‌غیف باسی له‌وه‌ش كرد، داعش له عێراق له دوو به‌ره‌دا هه‌یه، واته له باكوور و ڕۆژئاوادا، له باكوور به شێوه‌ی پچڕپچڕه به‌تایبه‌ت له نێوان سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك، به‌ڵام جموجۆڵه‌كانی زۆر نین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له داهاتوودا مه‌ترسی دروست بكه‌ن.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه، جگه له‌م شوێنانه، له دیاله‌ش چالاكییه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی دیكه هه‌یه و كاریگه‌ریشیان هه‌یه.
ڕۆژی هەینی، 09-08-2024، لە قۆپی قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی، پێکدادان لەنێوان گرووپێکی چەکدار و هێزە ئەمنییەکاندا رووی دا. لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و ئاساسیشی سلێمانیش ڕایگەیاند، چەکدارەکان سەر بە داعش بوون.
شەممە، 10-08-2024، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، "چەکدارەکان سەر بە داعش بوون، پێش ڕووداوەکە خەریکی لێدانی تونێل و دروستکردنی حەشارگە بوون؛ مووەلیدە و ئازوخەشیان لەوێ دانابوو، دواتر ئەو شتانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا".
وەکو ئەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی کرد: "قۆپی قەرەداغ، شوێنێکی گەورە، سەختە و ئاوەدان نییە؛ نە ماڵی لێیە و نە کەسی لێ دەژیت، چەکدارانی داعش‌یش ئەم بۆشاییە ئەمنییەیان قۆستووەتەوە و ویستوویانە تونێلێک دروست بکەن و بیکەنە شوێنی مانەوەی خۆیان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێیان زانیووە و دواتر پێکدادان ڕووی داوە".
بە گوتەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "داعش سوود لەو شوێنانە وەردەگرێت کە چۆڵن و بۆشایی ئەمنییان لێ هەیە، بەتایبەت شوێنە شاخاوییەکان؛ بۆیە قۆپی قەرەداغیان بۆ شوێنی مانەوەیان بەکار هێناوە و لەوانەیە شوێنی دیکەشیان لەنێو ئەو شاخەدا هەبێت". باسی لەوەش کرد، داعش چەندان شانەی نووستووی لە عێراق ماوە و ڕۆژانەش چەکدارەکانیان دەستگیر دەکرێن
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە "مەحاڵە داعش جارێکی دیکە بتوانێت وەکو هێزێکی گەورە و کاریگەر سەرهەڵبداتەوە و شوێن داگیر بکات، بەڵام بە دانانی مەفرەزەی دوو، سێ کەسی دەتوانن لە هەموو شوێنێک جێگەی خۆیان بکەنەوە".