ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شداری هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناکەن ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نه‌بێت.
ڕۆژی شه‌ممه، 10ـی ئابی 2024، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌شداری هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناكه‌ن ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نه‌بێت كه له مادده‌ی 13ـی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا هاتووه و ده‌ڵێت، پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك ده‌بێت به ڕێككه‌وتن و به‌شداری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه براوه‌كانی پێكهاته‌كانی شاره‌كه بێت.
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ڕایشیانگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه له لایه‌ن لایه‌نێكی دیاریكراوه له مێدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مه‌رجه یاساییه‌كانی تێدا نییه، بۆیه ئه‌وان بانگهێشنامهكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه ناكه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه، 10ـی ئابی 2024، سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له نووسینگه‌كه‌یان هیچ بانگهێشتامه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه و دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نه له پارێزگای كه‌ركووك و نه له هیچ شوێنێكی دیكه.
ڕەعد ساڵح، یەکێک بوو لەوانەی کە ناوی دەهێنرا، کە لەگەڵ یەکێتیی ڕێککەوتووە تاکو بەشداریی دانیشتنەکان بکات. ناوبراو ئەندامی دەرچووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە لەسەر هاوپەیمانی قیادە، بە کوردستان24ـی گوت: ئێمە کێشەمان لەوە نییە پۆستی پارێزگار دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەنێوان ئێمە و برایانی کورد بێ، بەڵام کێشەکە لەوەیە تاکو ئێستا گەرەنتیمان وەرنەگرتووە، کە ئەگەر پۆستەکەمان ڕادەستی کورد کرد جارێکی دیکە پێیمان بدرێتەوە. گەرەنتی پابەندبوون بە ڕێکەوتنەکانەوە نییە و متمانە لەنێوان لایەنەکان نەماوە، ئەمەش هۆی دواکەوتنی کۆبونەوەکانە.
سبەینێ دوا وادەی دەستووریە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکووک، هەوڵێک هەیە لەلایەن یەکێتی و سێ ئەندامی عەرەبەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا کۆبونەوەی ئەنجوومەن بکەن، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە هەوڵەکە سەردەگرێت یاخود نا.
دوای نزیكه‌ی نۆ مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كۆتا پارێزگا كه هێشتە نه‌توانراوه حكوومه‌تی خۆجێی پێكبهێنێت، كه‌ركووكه. هێز و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێستە له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوخۆیاندا ڕێكنەكهوتوون؛ ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له‌به‌رده‌م واده‌ی یاسایی ڕێككه‌وتنی هێزه‌كانی كه‌ركووكدا ماوه.
عه‌باس به‌یاتی، جێگری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمان له كه‌ركووك ڕایگه‌یاندووه، هێزه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی نزیكبوونه‌ته‌وه. بڕیاربوو هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پرۆسه‌كه دوا خرا. به‌جۆرێك سوودانی ده‌یه‌وێ گشت پێكهاته‌كان له ئیداره‌دانی شاره‌كه‌دا به‌شداربن و په‌راوێز نه‌خرێن. ده‌شڵێت: تائێستا گفتوگۆی هێزه براوه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له به‌غدا به‌رده‌وامن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە، عه‌زام حه‌مدانی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاشكرای كردووه "ڕێككه‌وتنی سیاسیی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا هه‌یه، پێده‌چێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پارێزگاری نوێی شاره‌كه هه‌ڵبژێردرێت. به‌گوته‌ی حه‌مدانی، كورد و عه‌ره‌ب پێویستیان به نیوه زاید یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار به‌شێوه‌ی خول و دوو ساڵ به دوو ساڵ به‌ڕێوه ببه‌ن".
هاوكات، فه‌وزی ته‌رزی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ڕایگه‌یاندووه "ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆحی كه‌ركووك زۆرن، بۆیه ئەو ناکۆکیانە له 11ی ی ئاب یەکلایی دەکرێنەوە. ئه‌گه‌ر نا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی کاتیی پارێزگارێک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرکووک داده‌نێت. سوودانی سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یه‌كێكیان ئەوەیە ڕاوێژكاری كاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی له پۆستی پارێزگار دابنێت تاوەكوو لایه‌نه‌كان ڕێك ده‌كه‌ون".