ئاژوان سوارە "جۆزەفین"ی بڵاو کردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "جۆزەفین" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە کەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.
یەکشەممە، 11ـی ئابی 2024، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکست و میوزیکی خۆمە و لە ئەرانجمێنتی جەلال محەمەدییە و بێشاد شوانی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمەکەم کردووە.
ئەو هونەرمەندە گوتیشی: ئەو بەرهەمە نوێیەم پێشکەش بەهەموو هەوادارە خۆشەویستەکانم دەکەم و دەمەوێ بەرهەمەکانم بەدڵی هەمووان بێت و زۆر لەناو خەڵک بمێنێتەوە، هیوادارم ئەو بەرهەمەم جێگای ڕەزامەندی هەمووان بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، یەکێکە لەگۆرانیبێژە گەنجەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. ئیستەش نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو کردۆتەوە.