ئەمریكا بووە پادشای ئۆڵمپیكی پاریس
ئەمریکا و چین تا کۆتایی رۆژی ئۆڵمپیکی پاریس لە بردنەوەی زۆرترین مێدالیای زێڕ لە کێبڕکێدا بوون، لە کۆتا ڕۆژدا ئەمریکا لە باسکەی خانمان لە فەرەنسای بردەوە و ژمارەی مێدالیا زێڕەکانی لەگەڵ چین بە 40 مێدالیا یەکسان کردەوە.
بەهۆی ئەوەی ئەمریکا زیاتر لە چین مێدالیای زیوی بردووەتەوە بە فەرمی بۆ ڕیزبەندی یەکەم سەرکەوت و ئەمریکا ئەمجارەش بووە پاڵەوانی ئۆڵمپیک.
بە گشتی لە ئۆڵمپیکی پاریس، ئەمریکا 126 مێدالیای بەدەست هێنا، 40 مێدالیای زێڕ و 44 مێدالیای زیو و 42 مێدالیای برۆنز، لە بەرامبەردا چینیش هاوشانی ئەمریكا 44 مێدالیای زێڕی بردەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەی مێدالیایەكانی زیو و بڕۆنزی لە هی ئەمریكا كەمتر لە دوایین رۆژ پێگەی لە پێشەنگی زۆرترین مێدالیای ئۆڵمپیكی پاریس لەدەست دا.
ئەمریکا لە ئۆڵمپیکی پەکینی ساڵی 2008ـەوە پاشای یارییەکانی ئۆڵمپیکە و زۆرترین مێدالیای زێڕی بەدەست هێناوە.
.jpg)