بە 14ملیار و 200 ملیۆن دینار ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لەسنوورەکانی مەخموور وقووشتەپە دەکرێن
پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات، بە بە 14ملیار و 200 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی لە لەسنوورەکانی مەخموور وقووشتەپە لە سێکتەری ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌و بان و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستیی دەکرێن.
یه‌كشەممە 11ـی ئابی 2024 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و سه‌نگه‌ر كانه‌بی بەرپرسی لقی23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەگای لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگا، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هه‌ولێر گوژمەی 14 ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی ئاوه‌دانی له سێكته‌ره‌كانی ئاو و كاره‌با و رێگه‌و بان و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستیی لە سنووری قەزاکانی مه‌خموور و قووشتەپە و ناحییەکانی سەر بەو دوو قەزایە، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ڕاگەیاند و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست بە جێبەجێکردنیان ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سەنگەر کانەبی بەرپرسی لقی23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بە تەرخانکردنی ئه‌و گوژمه بۆ سنووری لقی23ی قەرەچووغ نیشاندا و داوایكرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كان لەپێناو خزمەتگەیاندنی هاووڵاتییان به‌رده‌وام بن.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئاسانکاری زیاتری ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و پرسەکانی کەمکردنەوەی ڕۆتین و رێزگرتنی زیاترلەهاووڵاتییان کرایەوە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەسەر دەکاتەوە.
بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی زەوییە سندووقییەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە خزمەتی زیاتر بە چینی هەژاران و کەمدەرامەتان و کەمکردنەوەی گرفتی نیشتەجێبوون دەکات.
دواتر بەشێک لە پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێرى بۆ ساڵى 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى پەرەپێدان بۆ ئامادەبووان لەلایەن جێگری پارێزگاری هەولێر خرایەڕوو.