ئەمریکا خاكى تورکیا بۆ ھێرشكردنه‌ سەر داعش به‌كارده‌هێنێت

یه‌كه‌مجار مووشه‌كی هیمارس له‌ دژی داعش به‌كاردێت

K24 - هه‌ولێر:

برێت مەکگورك نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش, لە تویتێکدا ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی بە مووشه‌ك و چەکی قورس ھێرشیکردووه‌تە سەر داعش لە نزیک سنووری تورکیا-سوریا.

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ ئەم ھێرشانە لە چواچێوەی ھاوکاری  و ھەماھەنگێ نوێی ئەمریکا و تورکیایە لە شەڕی دژ بە داعش.

ئەو سیسته‌مە مووشەکیيەی ھێرشەکانی پێ ئەنجامدراون ناوی ھیمارس ئێم 142ه‌و لە یەککاتدا توانای ھاویشتنی 6 مووشەکی ھەیە.