جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له جگه‌ره‌ی ئاسایی مه‌ترسیدارتره
سه‌رچاوه‌ی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
له نوێترین توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، به هه‌مان شێوه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی و تووتن، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و به‌ڵكو خراپتریشه، به‌تایبه‌تیش زیانه‌كانی بۆ دڵى مرۆڤ.
زانايان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه هه‌ڵمژینی هه‌ڵمی نیكۆتین، زیان به موولووله سه‌ره‌كییه‌كانی خوێن و دڵیش ده‌گه‌یه‌نێت، تیمه پزیشكییه‌كه، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سی جگه‌ره‌كێش ئه‌نجامداوه و له بهراوردكردنهكهدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی ده‌كێشن، ته‌نها پێنج خووله‌ك دووكه‌ڵی زیانبه‌خشی جگه‌ره هه‌ڵده‌مژن.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن، زیاتر له نیو كاتژمێر دووكه‌ڵه زیانبه‌خشه‌كه ده‌چێته ناو سییهكانییان، به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زیاتر به ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تیش دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا، زانایان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، كه كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی, به‌هه‌مان شێوه‌ی جگه‌ره‌ی ئاسایی زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ندێك جاریش خراپتره.
هه‌رچه‌نده دامه‌زراوه‌ی پزیشكی گشتی له ئینگلته‌را, ساڵی رابردوو، كه‌سانی جگه‌ره‌كێشى هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی بكێشن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت، به‌رپرسانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه و پزیشكانی، له‌لایه‌ن خاوه‌ن كۆمپانیاكانی درووستكردنی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه پاره‌یان وه‌رگرتووه.
جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی، حه‌وزێكی بچووكی تێدایه و پڕه له نیكۆتینی شل، له‌كاتی گهرمكردنیشی به‌هۆی وزه‌ی جگه‌ره ئه‌لیكترۆنییه‌كه، به ههڵمدهبێت و هه‌ڵمی نیكۆتینیش به هۆكاری سه‌ره‌كی داڕزانی خوێنهبهرهكانی دڵ داده‌نرێت.