ده‌زانی بۆچی ئاوێنه له‌ناو ئاسانسوار "مصعد" دانراوه؟
K24 - هه‌ولێر:
ناتوانرێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت، له‌و شاره گه‌ورانه و باڵه‌خانه به‌رزانه‌دا، ئاسانسوار "مصعد" نه‌بێت، ئێمه رۆژئانه به‌كاریده‌هێنین، به‌ڵام ئایا تا ئێستا پرسیارت له‌وه كردووه، بۆچی له‌ناو هه‌موو ئاسانسوارێك، ئاوێنه هه‌یه؟
ره‌نگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، شتێكی نامۆ و نائاسایی بێت بۆ زۆرێكمان، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و ئاوێنه‌یه بۆ هۆكاره ده‌روونییه‌كان له‌ناو ئاسانسواره‌كان دانراوه، له‌كاتی به‌كارهێنانییان له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هێواشی كاركردنییان، خه‌ڵكی بێزاركردووه، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی چوونیان له نهۆمێ بۆ نهۆمێكی دیكه و ته‌ماشاكردنی دیواره‌كان، بێزارده‌بوون و سكاڵایان له هێواشی ئاسانسواره‌كه ده‌كرد.
شاره‌زایان له كاتی تاقیكردنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه، بیریان له دوو رێگه‌چاره كرده‌وه، یه‌كه‌میان نوێكردنه‌وه و خێراتركردنی ئاسانسواره‌كان، دووه‌میان سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك به‌لای شتێكی دیكه‌ی وه‌ك ئاوێنه، بۆ ئه‌وه‌ی هێواشی ئاسانسواره‌كان له‌بیر به‌كارهێنه‌ران بكه‌نه‌وه.
پسپۆڕان رێگه‌ی دووه‌میان هه‌ڵبژارد و ئاوێنه‌یان له‌ناو ئاسانسواره‌كان دانا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌كاتی سواربوون و به‌كارهێنانی ئاسانسواره‌كان، سه‌یری خۆیان بكه‌ن.
به‌وه‌ش گرنگی دانانی ئاوێنه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، كه خه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاسانسواره‌كانی له كۆڵ كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌و بواره كرده‌وه.
سه‌رچاوه: RT