مانگرتنی لایەنگرانی سەدر دەستیپێكرد
K24- بەغدا
ئەمڕۆ جارێكی دیكە لایەنگرانی سەدر لەشاری بەغدا دەستیان بە مانگرت و خۆپێشاندان كردەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ قۆناخی دووەمی خۆپێشاندانەكانی بەغدا لەسەر داوای موقتەدا سەدر دەستپێكرد و زۆر لە كارمەندان نەچوونەتە دەوام و دەستیان بە مانگرتن و خۆپێشاندان كرد.
بەشداربوێكی خۆپێشاندانەكە بە كوردستان24 گوت: "داواكاری خۆپێشاندەران دژی گەندەڵیە لە عێراق كە زۆر بەربڵاوە، ئەگەر داواكانمان جێبەجێ نەكرێن خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە عێراق رادەگەیەنرێت".
ئەو ھاووڵاتییە ئەوەشی خستەڕوو بڕیارە بۆ یەكەمجار رۆژی ھەینی مانگرتن لە خواردن دەست پێبكات.
