پەرمانتارێكی یەكێتی: كوردستان24 پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ كێشەكانی ناوخۆیی یەكێتی كردووە
"میدیاكانی یەكێتی راستیەكانیان نەگواستوەتەوە و ھەندێك میدیاش كێشەكانیان گەورەتركردووە"
K24 – سلێمانی
پەرلەمانتارێكی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رەخنە میدیاكانی حزبەكەی و ھەندێك كەناڵی دیكەی باشووری كوردستان دەگرێت و دەشڵێت، كوردستان24 پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵ كێشەكانی ناوخۆیی یەكێتی كردووە.
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 لەبارەی مامەڵەكردنی دەزگا راگەیاندنەكان لەگەڵ كێشەناوخۆییەكانی یەكێتی، رێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی سەوز رایگەیاند: "میدیاكانی یەكێتی لە ئێستادا ھیچ رۆڵیان نییە، نە واقیع و نە راستیەكانیان نەگواستوەتەوە، ھەندێك لە میدیاكانی دیكە كێشەكانیان زۆر گەورە كردووە، ھەوڵیانداوە زیاتر بەربەرەكانی لە نێوان ھەردوو باڵەكە تۆختر بكەنەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم كوردستان24 رۆڵی ھێمنانەی بینووە و پڕۆفێشناڵانە مامەڵەی كردووە".