توركیا سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان لێدوانێك ده‌دات
سه‌باره‌ت به ئه‌منییه‌تی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان كه كاردانه‌وه و ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه رایگه‌یاند: "زۆر به راشكاوانه ده‌ڵێم سه‌باره‌ت به ئه‌منییه‌تی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه".
بۆزداغ له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی توركی وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئۆجه‌لان دایه‌وه.
وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند په‌كه‌كه به به‌رده‌وامی به خراپی كه‌ڵك له پرسی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وه‌رده‌گرێت و به مه‌به‌سته‌وه زانیاریی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی و ئه‌منییه‌تی ئۆجه‌لان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه.
گوتیشی به راشكاوانه ده‌ڵێم كه سه‌باره‌ت به ئه‌منییه‌تی ئۆجه‌لان هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی ئیمرالی له ئاستێكی به‌رز دایه و پاش كوده‌تای 15 ته‌موز سه‌ر له‌نوێ پێداچوونه‌وه به رێوشوێنه‌كانی كراوه.