دلێر عەبدولقادر گۆرانییەک بۆ سەرۆک بارزانی دەچڕێت

دلێر عەبدولقادر، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
دلێر عەبدولقادر، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

دلێر عەبدولقادر، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، گۆرانیەکی نوێ بە ناونیشانی "بۆ بارزانی" بڵاو کردەوە. هاوکات گوتی: ئەلبوومێکی تایبەتیشم بە هەڵبژاردن و پشتیوانیکردن لە لیستی 190ـی پارتی ئامادەیە.

بەبۆنەی 78 ساڵەی لەدایکبوونی ڕابەری گەلی کوردستان و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان،"دلێر عەبدولقادر"، هونەرمەندی گۆرانیبێژ گۆرانیەکی نوێ بە ناونیشانی "بۆ بارزانی"، کە لە تێکستی هێمن نانەکەلیە و بۆ یەکەم جار دەکاتە دیاری دیجیتاڵ میدیای کوردستان24.

لە بارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە ناوبراو دەڵێت: وەک خۆشەویستیەک بۆ خەبات و بەرخۆدانی، پێشمەرگە و سەرۆک "مەسعود بارزانی" ئەو بەرهەمە، کە ئاوازی خۆمە و میوزیکی دیار و ڕەنجدەرە بڵاوم کردەوە.

گوتیشی: ئەلبوومێکی تایبەتم بە هەڵبژاردن و پشتیوانی کردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیە و لە ڕۆژانی هەڵبژاردندا گۆرانیەکانم بڵاو دەبنەوە.