ئارام سەردار گۆرانی "ئامێنێ و ئامین"ـی بڵاو کردەوە

ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "ئامینێ و ئامین" کە گۆرانییەکی کۆنی حەسەن زیرەکە، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتیوب بڵاو کردەوە.

ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم کە گۆرانییەکی کۆنی حەسەن زیرەکە بەناوی "ئامینێ و ئامین" من بەشێوازێکی نوێ تۆمارم کردووە و بڵاوم کردەوە.

 ئەو هونەرمەندە گوتیشی: گۆرانی "ئامینێ و ئامین"، حەسەن زیرەک لەساڵی 1946 لە ڕادیۆی کرماشان تۆماری کردووە. ئەو گۆرانییە لای من زۆر تایبەت و پڕ چێژ بوو، بۆیە حەزم کرد نوێی بکەمەوە و تۆماری بکەم، هیوادارم گوێگرەکانم بڕیاری پۆزەتیڤ لەسەر ئەو گۆرانییەم بدەن و چێژی لێ ببینن.

ئارام سەردار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، یەکێکە لەگۆرانیبێژە گەنجەکان و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.

Fly Erbil Advertisment