مەسعود حەیدەر: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق  بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی حەوت خەرج دەکات

مەسعود حەیدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی فیدراڵی
مەسعود حەیدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی فیدراڵی

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی حەوت خەرج دەکات.

یەکشەممە، 18ـی ئابی 2024، مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: دوای تەواوکردنی زۆربەی کارەکانی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق  بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ مانگی حەوت خەرج دەکات و لەم هەفتەیە مووچەی ھەموو مانگی حەوت خەرج دەکرێت.