په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب: ئه‌گه‌ری مایه‌پوچبوونی عێراق له ئارادایه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، زانیاری ته‌واویان له‌لایه كه ئاستی دراوی یه‌ده‌گی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق "زۆر" كه‌مبووه‌ته‌وه.
عه‌بدولسه‌لام ئه‌لمالكی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، زانیاری ته‌واوی لایه كه ئاستی دراوی یه‌ده‌گی عێراق ئه‌وه‌نده كه‌مبووه‌ته‌وه كه مه‌ترسی مایه‌پووچبوونی عێراق له ئارادایه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، كه ئیستا ئاستی دراوی بیانی له به‌نكه‌كه چه‌نده، به‌ڵام گوتویه‌تی: "پیش‌تر 80 ملیار دۆلاری تێدابووه و ئیستا نزیكه له به‌تاڵبوون".