ئومێد سەباح: پێویستە هەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییانی دهۆک
K24 – هەولێر:
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییانی دهۆک.
یەکشەممە 18ـی ئابی 2024، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک لەگەڵ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگاکە کۆ بووەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: "پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیانی سنوورەکە. "
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پەرەپێدانی زیاتر و خێراکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە سنوورەکە و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە.