پهرلهمانتارێكی كورد: حەسەن رۆحانی ھیچ یەك لە بەڵێنەكانی جێبەجێ نەكردووە
ههژاری له كرماشان روو له ههڵكشانه
K24 - ههولێر:
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی ئێران دەڵێ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ھیچ یەك لەو بەڵێنانەی بە خەڵكی كرماشانی دابوو جێبەجێی نەكردوون و ئێستا گوزەرانی خەڵكی ئەو پارێزگایەی رۆژھەڵاتی كوردستان زۆر خراپە و داھاتی دەروازە سنوورییەكانیش بۆ خەڵكی پارێزگاکە نییە.
پارێزگایەكی دەوڵەمەند لەرووی ئاسەوارو شوێنی گەشتیاری و سەرچاوەی ژێر زەوی، بەڵام ھەژار لەرووی گوزەرانی خەڵكەكەی.
فەرھاد تەجەری نوێنەری قەسری شیرین و سەرپێلی زەھای رۆژھەڵاتی كوردستان لە پەرلەمانی ئێران، بەھەواڵدەری تەسنیمی گوتووە كە ھیچ یەك لەبەلێنەكانی حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران بەخەڵكی كرماشان جێبەجێ نەكراوە، پرۆژە نیوەچلەكانی پێشووش وەكوو خۆی ماونەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە دەڵێ لەسەردانەكەی رۆحانی بۆ كرماشان بەقسەش بێت، بەلێنێكی دڵخۆشكەر بۆ ژێرخانی شارو گوندەكانی كرماشان و كەمكردنەوەی ھەژاری خەڵكەكەی نەدراوە.
كابینەی حەسەن رۆحانی دەڵێ 1800 پرۆژەی نیوەچل لەپارێزگای كرماشان ھەیە، بۆ تەواوكردنیشیان تریلیۆن تومەنیان پێویستە، لەكاتێكدا بەشە بودجەی ئەو پارێزگایە زۆر لەوە كەمترە.
بێكارترین پارێزگای ئێران لەكاتێكدا رۆژانە بێكارتر دەبێت، كە حەفتەی رابردوو راگەیاندنی نزیك لەئوسوڵگەراكان بڵاویانكردەوە كە 15 تریلیۆن تومەن لە گومركی پەروێزخانی نێوان كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان دیارنەماوە، لەو دەروازە سنوورییە رێگە بۆ 2 ھەزار كانتینەر خۆشكراوە، كەبەبێ پشكنین كەلوپەلی قاچاغ رەوانەی ئێران بكەن.
گەندەلییەكەو داھاتەكەی دەروازە سنوورییەكانی كرماشانیش بەگوتەی خەڵك و نوێنەرانی خەڵك لەپەرلەمانی ئێران بۆ خەڵكی خۆجێی نییە، تەنیا كۆڵبەری و كرێكارییەكە بۆ خەڵكەكە ماوەتەوە، داھاتەكەش بۆ ھەندێك ناوەندی ئەمنی و سەرمایەدارەكانی ناوەندی ئێرانن.