به‌غدا هه‌وڵده‌دات كه‌ركووك له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێبه‌ش بكات

كورد له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندایه‌ به‌ڵام لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كۆك نین

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7c907776-36a2-481b-9f4b-8d09e46d5550/karkuk%2023.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

ئەگەرچی لەلایەن بەغداوە ھەوڵی بێبەشکردنی کەرکووك لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە ئارادایە, بەڵام فشاری شەقام لەلایەك و ئامادەکارییەکانی کورد بۆ ئەو مەبەستە, پێدەچێت ھەڵوێستی بەغدا بگۆڕێت, ئێستاش ھەریەك لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق, پڕۆژەی تایبەتییان بۆ ئەو مەبەستە ھەیەو ئەگەرچی کۆدەنگی لەسەر پرسی ھەڵبژاردن ھەیە, بەڵام لەسەر رەتکردنەوە یان ھەموارکردنەوەی مادەی 23 ھەردوولا ناکۆکن.

فشاری شەقام بەئاراستەی  ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەستیپێکرد, ئەوان دەڵێن بێدەنگ نابین لە پێناو گەڕانەوەی مافەکانمان و پێویستە کەرکووك بێبەش نەکرێت لەھەڵبژاردن.

ئەگەرچی کورد لە بەرامبەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یەکدەنگن, بەڵام پێدەچێت لە شێوازی ئەو ھەڵبژاردنە ناکۆکی ھەبێت, ئەوناکۆکییەش وەک ئەم  پەرلەمانتارەی پارتی دەڵێت مادەی 23یە کە ئەوان نایانەوێت ھەموار بکرێتەوە, چونکە ھەموارکردنەوەی بەمانای شەرعییەتدانە بەو مادەیە.

پێچەوانەی پارتی, یەکێتی نشتیمانی کوردستان ھەموارکردنەوەی مادەی 23 بە دەسکەوت دەزانێت.